به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان و گه‌شتیاران گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە شارۆکەی ئاکرێ بەرێوە دەچێت.
كاوه زوهێر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نه‌ورۆز كراون ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری ئاكرێ به هاوكاری كۆمپانیای MRF، ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی ئاكرێ یاد ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی، بە بەشداری شەش هونەرمەندی ناسراوی باكوور و باشووری کوردستان ئاهه‌نگێكی گه‌وره به بۆنه‌ی نه‌ورۆز ساز ده‌كه‌ین تیایدا هونەرمەندان " مه‌له‌ك رۆژهات، زوبێر سورچی، ئه‌حمه‌د زێباری، عه‌بدوڵا هه‌ركی، ئه‌حمه‌د زێباری، سه‌فه‌ر نه‌قه‌بی و رێناس ئاكره‌یی" گۆرانی بۆ ئاماده بووانی ئاهه‌نگه‌كه ده‌ڵێن.
مازن محەمەد سەعید قائیمقامی شارۆکەی ئاکرێ بە "وشە"ی راگه‌یاند، نه‌ورۆزی ئاكرێ جیاوازه له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان و بۆته ره‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردستانی گه‌وره، له ئێستادا نه‌ورۆزی ئاكرێ داعشی شه‌رمه‌زار كردوه، چونكه ئه‌وان زۆر رقیان له نه‌ورۆز و ئاگری نه‌ورۆزه.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "ئه‌له‌ند ئاكره‌یی" له باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز له ئاكرێ به "وشه"ی گوت، نه‌ورۆزی ئاكرێ به‌و رێوڕه‌سمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاكان، به‌ڵام له ساڵی 1983 به فه‌رمی یادی نه‌ورۆز له ئاكرێ كرایه‌وه به‌و هۆیه‌وه‌ش رژێمی به‌عس ده‌ست درێژی و گرتن و رفاندنی بۆ سه‌ر نهورۆزڤانهكانی ئاكرێ ده‌ست پێكرد، به‌ڵام ئاكرێییهكان به‌رده‌وام بوون.
ئاكرێ.. نه‌وزاد هلوری.