شاندی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
شاندی عێراقی له سه‌عات هه‌شتی ئه‌مشه‌و 20ی ئاداری 2017 به كاتی هه‌ولێر گه‌یشتنه كۆشكی سپی و له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشوازی كران.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاری كردنی نێوان هێزه ئه‌مریكی و عێراقییه‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕی دژی داعش و رزگاركردنی ته‌واوی مووسڵ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له كۆشكی سپی ئه‌نجامدرا دوای 35 خوله‌ك كۆتایی هات.
د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.