تیپی "بوسی ریۆت" كه تیپێكی هونه‌ریی سه‌ما و گۆرانییه و رووسییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی رووسیان، بۆیه ئه‌و وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و ئێسته كاره هونه‌رییه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یان بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا له‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و تیپه هونه‌رییه رووسییه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تیپه هونه‌رییه ماوه‌ی دوو ساڵه له ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كات و بووه‌ته تیپێكی ناوداری وڵاته‌كه، ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانیشی ژنن. دوێنێش ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا ساز كردووه كه له‌لایه‌ن رووسیاوه جه‌نگی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ماریا ئه‌لیۆخینا یه‌ك له ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌یه كه تا دوێنیش له رووسیا مابووه‌وه، وه‌ك پێگه‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، دوێنێ ماریا به‌ڕێی قاچاخه‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌رلین تا به‌شداریی ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا بكات. ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكمی گرتنی له‌سه‌ر بووه، بۆیه خۆی به‌ده‌ست نه‌داوه و خۆی گه‌یاندووه‌ته لای هاوڕێكانی له به‌رلین.
ماریان كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 33 ساڵ، له‌سه‌ر ستێجی ئاهه‌نگه‌كه سڵاوی بۆ ئۆكراینییه‌كان نارد و به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد "بژی ئۆكراینا". تیپه‌كه بڕیاری داوه هه‌ر داهاتێك له‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه‌دا ده‌ستكه‌وتنیان بێت، بیبه‌خشنه رێكخراوه‌كانی خێرخوازی و مرۆیی كه كار بۆ هاوكاریی ئاواره ئۆكراینییه‌كان ده‌كه‌ن.
تیپی هونه‌ریی "بوسی ریۆت"ی تایبه‌ت به ژنان، تیپێكی ناوداری وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی، له ساڵی 2012دا له‌سه‌ر ستێجی ئاهه‌نگێكیان، به ده‌نگی به‌رز داوای دوورخستنه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتینیان له ده‌سه‌ڵات كرد. هه‌ر ئه‌وكات سێ له ئه‌ندامه‌كانیام به سزای گرتن حوكم دران.