پۆلیسی ئێرله‌ندای باكور دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوونی پاشه‌ڕۆی مرۆڤ له نێو كاروانێكی قوتیی كۆمپانیانی كۆكاكۆلای تایبه‌ت به خواردنه‌وه گازییه‌كان كردووه‌ته‌وه و ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمپانیای كۆكاكۆلا لقی به‌رهه‌مهێنانی له ناوچه‌ی لیسبۆرن كاتی كاركردنی بۆ شه‌و ئاڵۆگۆڕ كرد و كاروانێكی قوتیی پیسبووی به‌كار ده‌هێنایه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هلێنیك بۆ داپۆشین و دروستكردن، قوتووه‌كان دووباره نوێ كرابوونه‌وه و له ڕێگه‌دا بوون تا بگاته كۆمپانیاكه و گیراوه گازییه‌كه‌ی كۆكاكۆلای تێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و قوتووانه پاشه‌ڕۆی مرۆڤ و پیسی زۆریان تێدا بووه و هه‌رچه‌ند لقی به‌رهه‌مهێنانی كۆكاكۆلا له لیسبۆرن كاری به‌و قوتووانه نه‌كردووه، به‌ڵام پۆلیس گومانی لا دروست بووه و له مه‌ودوا ده‌یه‌وێ پشكنینی ورد بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆكاكۆلا بكات.
گوته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی ئێرله‌ندای باكور له‌وباره‌وه گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته له قۆناغی یه‌كه‌مداین، كۆمپانیای كۆكاكۆلاش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كانی له‌و وڵاته.
ئاژانسی پێوانه‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان له ئێرله‌ندای باكور له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاند، خۆشبه‌ختانه ئه‌و قوتووه پیسبووانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته بازاڕه‌كانی ئێرله‌ندای باكور و له وڵاته‌كه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده و پێویسته تۆڕه‌كانی نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی گشتی و یه‌كه‌ی ته‌ندورستی ژینگه له لیسبۆرن به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن.