پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دان و كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی خه‌ریكه زیاتر ده‌رده‌كه‌ون. شاری ئابادانی ئێران گه‌رمترین پله‌ی 70 ساڵی رابردووی تۆمار كرد.
محه‌مه‌د سه‌بزه‌واری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی پارێزگای خووزستان ئاشكرای كرد، له ئابادان پله‌ی گه‌رما گه‌یشته 52.2 پله، ئه‌مه‌ش گه‌رمترین پله‌ی گه‌رمایه له 70 ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت. ئه‌و ئاماژه‌ی داوه پله‌كه دوێنێ دووشه‌م تۆمار كرا.
پارێزگاری خووزستان به‌هۆی گه‌رما پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.
وه‌ك خراوه‌ته ڕوو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له 70 ساڵی رابردووی دواین مانگی به‌هار 52.6 بووه و ته‌نیا چه‌ند پۆینتێك جیاوازییان هه‌یه، بۆیه پارێزگاری خووزستان به‌هۆی گه‌رما پشووی فه‌رمی راگه‌یاند.
تۆماركردنی ئه‌م پله به‌رزه‌ی گه‌رما له كاتێكدایه، هێشتا وه‌رزی به‌هار كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی حوزه‌یران، هاوكاته له‌گه‌ڵ 31ی جۆزه‌ردان و سبه‌ی چوارشه‌م وه‌رزی هاوین ده‌ست پێ ده‌كات.