هەر كارمەندێك پیشەكەی بگۆڕێت ئەندامێتی لێوەردەگیرێتەوە

:: PM:06:34:29/03/2017 ‌
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان، لە نوسراوێكی بۆ سەرجەم لقەكانی ئاگادارییان دەكاتەوە هەر كارمەندێكیان پیشەكەی بگۆڕێت مافی ئەندامێتی لە دەست دەدات لە سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەم بەگوێرەی بڕیارێكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەتووە تیایدا هاتووە، هەر كارمەندێك پیشەكەی بگۆڕێت بە شێوەیەكی فەرمی ئەوا لەلایەن لقەكانی سەندیكاوە ناونیشانەكەی لێوەر دەگیرێتەوە.

لەبەشێكی نوسراوەكە هاتووە، كارمەند پیشەكەی بگۆڕێت ناكرێت لەبواری پیشەیی مۆڵەتی پێبدرێت بۆ كار كردن و ئەو بڕیارەش پشت بەست بە پەیڕە و پڕۆگرامی كۆنگرەی دووەمی سەندیكای تەندروستی لە ڕێكەوتی 11/1/2017 .

لە هەرێمی كوردستان پێدانی مۆڵەتی پیشەیی بۆ كەرتی تەندروستی بە پشتگیری سەندیكای تەندروستی ئەنجام دەدرێت، لە كۆنگرەی دووەمی ئەو سەندیكایەش بڕیار درا بە گۆڕینی شێوازی مۆڵەت دان بە پیشوەرانی كەرتی تەندروستی.


وشە - رامیار جەواد