له راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، پێده‌چێت به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی حه‌شیش زیادی كردبێت، به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی له ناوچه‌كان له زیادبووندایه و له ناویشیاندا ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك شوێنیش به‌كارهێنانی به یاسایی كراوه، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی تری به‌رده‌وامه، له كاتێكدا مه‌ترسیی تووشبوون به خه‌مۆكی و خۆكوشتن زیاتر بووه.
"زیادبوونی به‌رچاو له ڕاپۆرته‌كه له ناو گه‌نجانی پێگه‌یشتوودا" هه‌یه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی حوزه‌یران، له ڕاپۆرتێكدا نووسینگه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كان، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا له‌باره‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له دنیادا ڕای گه‌یاندووه، "حه‌شیش له مێژه زۆرترین به‌كارهێنراوترین ده‌رمانه له دنیا و به‌كارهێنانی له زیادبووندایه، له كاتێكدا حه‌شیش له ڕووی THC یه‌وه له بازاڕدا به‌هێزتره له چوارینه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه هۆكاری زۆربوونی به‌كارهێنانی حه‌شیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له هه‌ندێك له ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌كارهێنانی حه‌شیش به‌شێوه‌یه‌كی ناپزیشكی به یاسایی كراوه، به‌تایبه‌ت له ساڵی 2021 كه له واشنتن و كۆلۆرادۆوه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستی پێ كرد.
هه‌مان یاسایش ئۆرۆگوای له ساڵی 2013 په‌سندی كرد، وه‌ك چۆن كه‌نه‌دا له ساڵی 2018 په‌سندی كرد، وڵاتانی تریش هه‌نگاوی هاوشێوه‌یان ناوه، به‌ڵام راپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و سێ وڵاته.
به‌یاسایكردنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه تا ئه‌و ده‌رمانه دوور بخرێته‌وه له ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه‌ن و نه‌هێڵدرێت به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دووه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و قانزاجه زه‌به‌لاحه‌ی پێشتر فڕۆشیارانی ئه‌و جۆره ده‌رمانه به نایاسایی ده‌یان كرد بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێسته به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان نه‌بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو و حاڵه‌تی جیاجیا هه‌ن، به‌ڵام له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاستییه‌كه ڕاناگه‌یه‌نرێ، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ست "ڕۆژنامه‌نووسان" كه‌وتوون، به‌لایه‌نی كه‌م ڕۆژانه گه‌نجان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێن، له‌و كاته‌ی خه‌ریكی كێشانین یان له بازرگان و فرۆشیاران وه‌ریده‌گرن و ده‌یكڕنه‌وه.
به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق بۆ 30% به‌رز بووه‌ته‌وه
له‌باره‌ى عێراقه‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌گشتی له عێراق دیارده‌ی هۆشبه‌ره‌كان مامه‌ڵه پێوه‌كردن و كێشانیان زۆر زیادی كردووه و ساڵ دوای ساڵیش ڕێژه‌كان به‌رزتر ده‌بنه‌وه و مه‌ترسیدارتر ده‌بن. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری داوه كه ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق بۆ 30% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ناو ده‌بات.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كان كه بنكه‌كه‌ی له ڤیه‌نایه ده‌ڵێت، "پێده‌چێت به یاساییكردنی به‌كارهێنانی حه‌شیش، ره‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی تۆماركراوی ئه‌و ماده هۆشبه‌ره‌ی خێراتر كردووه".
هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی حه‌شیش له نێوان هه‌رزه‌كاراندا "زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه"، به‌ڵام "زیادبوونی به‌رچاو له ڕاپۆرته‌كه له ناو گه‌نجانی پێگه‌یشتوودا" هه‌یه. هه‌روه‌ها "رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشیی ده‌روونی و خۆكوشتنه‌وه ده‌ناڵێنن، پێوه‌ندییان به به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی حه‌شیشه‌وه هه‌یه، زیادی كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ساڵی 2020دا نزیكه‌ی 284 ملیۆن كه‌س كه ده‌كاته 5.6%ی دانیشتووانی دنیا، ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك هێرۆین، كۆكاین، ئه‌مفیتامین یان ئێكستازیان به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌یش دواین زانیاریی به‌رده‌سته. له‌و ژماره‌یه‌ش 209 ملیۆن كه‌س حه‌شیشیان به‌كار هێناوه.
ئاماژه كراوه، "ماوه‌كانی داخستنی دنیا له ناویاندا بازاڕ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی په‌تای كۆڤید-19، بووه‌ته هۆی زیادبوونی به‌كارهێنانی حه‌شیش له ساڵی 2020دا".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "به‌رهه‌مهێنانی كۆكاین له ساڵی 2020دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و قاچاخكردنی له‌ڕێی ده‌ریاوه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، داتای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له ساڵی 2021دا، ئاماژه به فراوانبوونی له ده‌ره‌وه‌ی دوو بازاڕی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكای باكور و ئه‌وروپا ده‌كات بۆ ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا."
حه‌شیش ده‌رمانێكی هۆشبه‌ره، به په‌ستان خستنه‌سه‌ر و تێپه‌ڕكردنی ئه‌و به‌شه ده‌زووله‌ییانه‌ی كه له موو ده‌چن و له‌سه‌ر ڕووه‌كی حه‌شیشن، به چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی جیاوازدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، وه‌رگرتنی ئه‌م ماده هۆشبه‌ره له ڕێی كێشانه‌وه ده‌بێت به به‌كارهێنانی سبیل، بۆنگ (لووله‌ی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر) یاخۆ راسته‌وخۆ ده‌خورێت.
حه‌شیش مێژوویه‌كی درێژی به‌كارهێنانی هه‌یه له وڵاتانی پاكستان، ئه‌فغانستان، هیندستان، ئێران، مه‌غریب، لبنان، هه‌روه‌ها ئه‌وروپا ناوبانگی هه‌یه له به‌كارهێنانی حه‌شیشدا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گوڵی وشككراوه یان خه‌ستكراوه‌ی حه‌شیش زیاتر داواكاری له‌سه‌ره، وه‌ك زۆربه‌ی ده‌رمانه هۆشبه‌ره‌كانی تر، حه‌شیش به پشتبه‌ستن به جیاوازیی زمانی وڵات و نه‌ته‌وه‌كان، ناو و ناسناوی جیاوازی هه‌یه.