سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌كات و له ڕه‌وشی پێشڤه‌چوونی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ده‌پێچێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی پێوه كراوه، تێیدا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له چه‌ندان بواردا خراوه‌ته به‌رباس و گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانیش به‌سه‌ر داعشدا كراوه و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش خراوه‌ته به‌رباس.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، سه‌رسامیی خۆیشی به "ئازایه‌تی و زیره‌كی" گه‌لی عێراق ده‌ربڕیوه و خۆشه‌ویستی و رێزیشی ده‌ربڕیوه، گوتوویه‌تی، به دڵنیایییه‌وه پێكه‌وه داعش له‌ناو ده‌به‌ین.
لای خۆشییه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی پێی گوتووه، پاڵه‌وانه‌كانمان بردنه‌وه له‌سه‌ر بردنه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن و دۆڕانی كۆتای داعش‌یش نزیك بووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ سه‌ر عێراق به گرنگ وه‌سف كردووه.