توركیا ئاشكرای كرد به سه‌ركه‌وتوویی كۆتای به هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵغانی فورات له سووریا هێناوه. بینالی یڵدرم ئه‌و زانیارییه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا ئاشكرا كردووه.
جێگه‌ی باسه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته حه‌وت مانگی خایاند و هێشتا دیار نییه هێزه‌كانی توركیا چ كاتێك سووریا جێ ده‌هێڵن و سه‌رۆك وه‌زیرانیش باسی هیچ واده‌یه‌كی نه‌كردووه.
له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، توركیا به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هێزه‌كانی نارده نێو خاكی سووریا، به‌ڵام له راستیدا مه‌به‌ستی پاشه‌كشه به داعش نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو رێگری له پێشڕه‌وی هێزه كوردییه‌كان بكات كه به‌ره‌و رۆژئاوای رووباری فورات له پێشڕه‌ویدا بوون.
یڵدرم گوتوویه‌تی هه‌ر هێرشێكی نوێ رێك بخه‌ن، ئه‌وا ناوی نوێشی بۆ داده‌نێن. ئه‌وان كۆمه‌ڵێك شوێنیان داگیر كرد كه له گرنگترینیان جرابلوس بوو و دواجار روویان له باب كرد.
توركیا زۆر له‌وه ده‌ترسێت ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان عێراق دروست بووه، له سووریاش دروست ببێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كات.
توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به هێزێكی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ژمار ده‌كات كه چه‌ندان ده‌یه‌یه له گه‌ڵ سوپای توركیا له جه‌نگدان.