كۆنگره‌ی 28ـه‌می لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، كه له ده‌ریای مردوو له ئوردن ده‌ستی پێ كرد، پڕه له دیارده و دیمه‌نی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش و نوێترینیشیان بریتییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه به خه‌وتوویی.
یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب كه له كۆنگره‌كه‌دا وێنه‌ی به خه‌وتوویی بڵاو بووه‌وه، عه‌بد ره‌به مه‌نسوور سه‌رۆكی وڵاتی یه‌مه‌نه، كه له كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاری ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌ب، وێنه‌یه‌كی خه‌وتنه‌كه‌ی گیراوه.
دوای سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د سه‌باح میری كوێت، كه‌وته به‌ر سێره‌ی كامێرا‌كان و وێنه‌یه‌كی ئه‌ویش به خه‌وتوویی بڵاو كرایه‌وه، كه له كاتی پێشكه‌شكردنی گوته‌ی حه‌مد بن ته‌میم میری قه‌ته‌ڕ، شێخ سه‌باح خه‌وی لێ كه‌وتووه.
سێیه‌م سه‌ركرده‌ش، ئیسماعیل عومه‌ر جیله سه‌رۆكی وڵاتی جیبۆتییه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌ب ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت خه‌ریكه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه وتار ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌و له خه‌وێكی قووڵدایه.