بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
رۆژی شه‌موو هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌زاندنی ئاسمانی عێراق، كۆ ده‌بێته‌وه.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا گوتی، هێرشه‌كانی ئێران پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كه به فه‌رمی داوای پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بكرێت و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق ڕژد بێت له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دانیشتنێكی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی عێراق ساز كرد، تێیدا سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و نوێنه‌ری وڵاتان قسه‌یان كرد، چه‌ندان وڵات سه‌ركۆنه‌ی بۆردمانه‌كانی سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
شایانی باسه ئه‌و ڕۆژه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و هیندستان و ئێرله‌ندا، سه‌ركۆنه‌ی بۆردمانی ئێرانیان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كرد، كاتێك نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش قسه‌یان كرد، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا گوتی، هێرشه‌كانی ئێران پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.
ڕۆژی هه‌ینی 30ی ئهیلوول، ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ "شه‌فه‌ق نیوز" ڕای گه‌یاند، "ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، به‌ره‌و به نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌م پرسه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه".
ئه‌وكات ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز ڕای گه‌یاندبوو، "داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی به‌په‌له له‌باره‌ی بۆردمانی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "واژووی په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆ ده‌كرێته‌وه، ئیسته‌یش ژماره‌ی واژووكارانی ئه‌و داواكارییه گه‌یشتووه‌ته 110 نوێنه‌ر".
ڕۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستی به بۆردمانی حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێز كرد. بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وه دووه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.