سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رووداوه‌كه‌ی دهۆك ده‌ڵێت، هاوخه‌می قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌مڕووداوه دڵته‌زێنه و خه‌ڵكی شاری دهۆكی ڕه‌نگین ده‌كه‌ین، داواكارین له خوای گه‌وره ئارامی و ئۆقره‌یی بخاته دڵی هه‌موو لایه‌كمان و كه‌سوكاری قوربانییان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دهۆك رای گه‌یاند، هاوخه‌می قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه و خه‌ڵكی شاری دهۆكی ڕه‌نگین ده‌كه‌ین.
له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 33 كه‌سی تر بریندار بوون
ئه‌وه‌شی گوتووه، داواكارین له خوای گه‌وره ئارامی و ئۆقره‌یی بخاته دڵی هه‌موو لایه‌كمان و كه‌سوكاری قوربانییان، هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له داوده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی دهۆك به‌گشتی ده‌كه‌ین، ئه‌وپه‌ڕی تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوه ناخهه‌ژێنه.
دوێنێ شه‌و غازی شل له یه‌كێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانی دهۆك ته‌قی، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 33 كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌می رابردووش له سلێمانی هه‌مان رووداو رووی دا، له ئه‌نجامدا 15 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 15 كه‌سی بریندار بوون كه هه‌موویان هی یه‌ك خێزان بوون.