كەشناسی: سبەی بارانى جیاواز دەبارى

:: AM:11:04:25/11/2022 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانپ ێشبینی خۆی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو كردەوە و هەولێر و دهۆك زۆرترین باران بارین دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تشرینی دووەم، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێكی باران بارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە . 

باس لەوەش كراوە،  سەنتەری پارێزگاكان و زۆربەی ناوچەكانی تر بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە كاتی باران باریندا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكات.

لەبارەی سبەی كەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و بارانبارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاكان لە سنووری پارێزگای دهۆك و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبێت.

بۆ سبەی لە ناوچە شاخاوییەكان لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەكرێت لە كاتی بەیانی زوودا پلەكانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  12 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  17 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  12 پلەی سیلیزی
سۆران    :  13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  20 پلەی سیلیزی



وشە - رامیار جەواد