بڕیارێكی گرنگ بۆ خوێندن دەرچوو

:: PM:12:41:25/11/2022 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان نووسراوێك بەرز دەكاتەوە و بەپێی ئەو نووسراوە كۆمەڵێك مەرج و ڕێنوێنی بۆ خوێندن دەرچووە، چیتریش رێ‌ بە خوێندن لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان نادرێ‌.

بەپێی نووسراوێكی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر پاڵپشت بە گشتاندنێك  لە بەرێوەبەراتی گشتی پۆلیسی هەرێم بۆ فەرمانبەر و كارمەندان و ئەفسەران  سەبارەت بە خوێندنی ئێواران یان لە دەرەوە پێویستە ئەو مەرجانە جێبەجێ‌ بكرێ‌.

لە مەرجەكان هاتووە، خوێندنەكە ئێواران بێت یان دەرەكی بەهیچ جۆرێك نابێت بەیانیان بێت، بروانامەكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی هەرێم باوەرپێكراو بێت، پێویستە پسپۆری بروانامەكە لەگەڵ و سروشتی فەرمانگە بگونجێت.

لە مەرجەكان ئەوەیش دانراوە، ئەو خوێندنە كار نەكاتە سەردەوامی فەرمی و بەرێوەبەری بەرێوەبەراتیەكە بەروونی راوبۆچوونی خۆی بنوسێت، هەروەها فۆرمی تایبەت پڕبكاتەوە كە خوێندنەكە لەناو هەرێم بێت.

لە نووسراوەكە دووپات لەوە كراوەتەوە، ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی ئێستە لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخوێنن و لە قۆناغەكانی دووەم و سێیەم و چوارەم دان ئەگەر لاری نەبوونی پێشتریان هەیە خوێندنەكەیان تەواو بكەن، بۆ لەمەودوا داواكاری ئەفسەر و كارمەندانیان بۆ خوێندن لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەرز مەكەنەوە.





وشە - رامیار جەواد