چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، پشتیوانی خۆی بۆ هه‌موو هه‌نگاو و رێكاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان دووپات كرده‌وه، داواشی له سه‌رۆك كۆمار كرد كه واژوو له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی تاوانباران بكات كه خوێنی عێراقییه‌كانیان رشتووه. له وه‌رزی نوێی یاسادانان، پێویسته كاری رژد بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن، نه‌وت و غاز و بودجه‌ی گشتی وڵات بكرێ.
دوێنێ شه‌و "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام دا كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداریی تێدا كرد.
چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه كه پاڵپشتی له هه‌موو ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت له پێناو خزمه‌تكردنی وڵات ده‌ریان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ توێژی هه‌ژاران
هاوكات دوای كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهی و رێگریكردن له هه‌ڕه‌شه‌كردن كردووه. سه‌رۆك وه‌زیرانیش رای گه‌یاند كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه.
داوایان له سه‌رۆك كۆمار كردووه كه واژوو له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌وانه بكات كه خوێنی عێراقییه‌كانیان رشتووه.
چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه كه پاڵپشتی له هه‌موو ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت له پێناو خزمه‌تكردنی وڵات ده‌ریان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ توێژی هه‌ژاران.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له وه‌رزی نوێی یاسادانان، پێویسته كاری رژد بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن، نه‌وت و غاز و بودجه‌ی گشتی وڵات بكرێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به زوویی یه‌كلا بكرێنه‌وه.