سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتا ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداری كردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌كوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئەمڕۆ هه‌ینی 17ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداریی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی، "نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان، به‌شداری له دیدار و گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و سه‌قامگیری و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی جیهان ده‌بنه‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.
كۆنفراسی ئاسایشی میونشن59 مین، له 17تا 19 به‌رده‌وام ده‌بێت زیاتر له 45 سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رانی وڵاتان به‌شدارن، له كۆنفراسه‌كه‌ش جه‌نگی ئۆكراینا و روسیا، ته‌نگژه‌ی وزه و خۆراك و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئاسایشی ئه‌وروپا، بابه‌تی سه‌ره‌كین.