رووانگەی سووری: سێ هاووڵاتی كورد لە جندرێس لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز كوژران

:: PM:10:04:20/03/2023 ‌
رووانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ كوژرانی سێ هاووڵاتی كوردی لە جندێرسی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری. 

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئاداری 2023، رووانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رای گەیاند كە لە شارۆكەی جندێرس لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن گرووپی "ئەحرار شەرقییەوە" هێرشێكی چەكداری كرایە سەر چەند هاووڵاتییەك كە خەریكی كردنەوەی ئاگری نەورۆز بوون و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی كورد كوژراون. 

رووانگەی سووری ئەوەیشی راگەیاند كە لە ئەنجامی هەمان هێرشدا چەند كەسێكی تر بریندارن و لەژێر چاودێری پزیشكی دان. 


شارۆكەی جندیرس شارۆكەیەكی كوردییە و سەر بەشاری عەفرینە، دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، لە دوای ساڵی 2012ـەوە ئەم شارە لەژێر حكوومڕانی حكوومەتی "بەشار ئەسەد" نەماوە و لەژێر كۆنتڕۆلی هەسەدەیە.


وشە - تایبه‌ت