بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی لە تەواوی عێراق كرایە پشووی فەرمی

:: PM:10:21:20/03/2023 ‌
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رای گەیاند، سبەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی لە تەواوی عێراق پشووی فەرمییە. 

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئاداری 2023، لە بەیاننامەیەكی كورتی ئەمیندارەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە وێنەیەكی دەست" وشە" كەوتووە هاتووە، سبەی سێشەم بەبۆنەی جەژنەكانی نەورۆزەوە لە تەواوی دام و دەزگاكانی عێراق پشووی فەرمییە. 

 
21ی ئادار دەستپێكی ساڵی نویی كوردییە و لەسەرانسەری دنیادا ملیۆنان كوردا بەبۆنەی جەژنەكە ئاهەنگ دەگێڕن و كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستانیش بەهۆی بۆنە و جەژنەكەوە خۆشی دەردەبڕن و ئاگر دەكەنەوە.


وشە - تایبه‌ت