دوای ئه‌وه‌ی "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتی سنووردار كراوه، سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندان مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه له سنووری هه‌ولێر له ده‌رباز كۆسره‌ت وه‌رگیراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته رزگار عه‌لی، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به فه‌رمی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ركه‌وت.
دوێنی "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتی گه‌مارۆ دراون، له كاتێكدا سه‌رپه‌رشتیاری حزبه‌كه له سنووری هه‌ولێر و مه‌خموور درابوو به ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌رگیراوه‌ته‌وه درا به رزگار عه‌لی.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سنووری هه‌ولێر ده‌ركه‌وت كه بۆ راگه‌یاندنكارانی ئه‌و حزبه رێكخرابوو. سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی دووپاتی له‌سه‌ر زانیارییه‌كان كرده‌وه و گوتی، یه‌كه‌مجاره رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا گرنگ به‌شداری ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی، پێده‌چێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌و سنووره فراوانتر بكرێت، به‌تایبه‌ت له كاتی ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كردوویه‌تی.