دکتۆرێکی ئەمەریکی: کۆرۆنا ماوە و نەڕۆیشتووە

:: PM:10:09:12/11/2023 ‌
تۆم فریدن، کۆمیساری پێشووی کەرتی تەندروستی و دەروونیی شاری نیویۆرک هۆشداری دەربارەی نوێبوونەوەی کۆرۆنا دا و دەڵێ هێشتا ڤایرۆسەکە لەگەڵمان دەژی.

دکتۆر فریدن دووپات لەوە دەکاتەوە کە کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر سیستمی تەندروستیمان و بڕوای وا نییە بەم زووانە کۆرۆنامان لە کۆڵ ببێتەوە.

بەڵام هەواڵە دڵخۆشکەرەکە ئەوەیە کە دکتۆر فریدن دەڵێ، سەرەڕای بەردەوامبوونی هەڕەشەی کۆرۆنا، سیستمی بەرگریمان لەگەڵ ڤایرۆسەکە ڕاهاتووە و ڤاکسینەکەش ئیشی خۆی کردووە.

دکتۆرەکە دەربارەی ئاماری گیانلەدەستدانی ئەمەریکییەکان بەهۆی ڤایریۆسی کۆرۆناوە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە تا ئێستە کۆرۆنا یەک ملیۆن ئەمەریکی کوشتووە.

دکتۆر فریدن دوو ڕێنوێنییمان دەربارە کۆرۆنا بۆ جێدێڵێت، ئەو دەڵێ ماسک بکەن بەو پێیەی لە نەخۆشخانەکان پێویستە و کاری خۆی بە باشی دەکات بەوەی کە ڕێگرە لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، دواتر ڕووی خۆی دەکاتە ئەو کەسانەی کە تا ئێستە خۆیان نەکوتاوە بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و داوا دەکات هەرچی زووە خۆیان بگەیەننە ناوەندەکانی کوتان، چونکە وەرگرتنی ڤاکسین کاریگەری دیاری هەبووە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.


وشە - ئارا هێمن