پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا، لێدانی قه‌ڵای عوزێرییه‌كان ببێت به ماده‌ی رێكلام بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی، عه‌شیره‌ته‌كه هێرشی پێچه‌وانه‌یان كرد و هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌یان نواند، ده‌ركه‌وت هه‌ڵچوونه نایاساییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی نه‌یترساندن، به‌ڵكو به ژیری تاڵه‌بانیان خسته به‌رده‌م دوو بژارده كه هه‌ركامیان هه‌ڵبژێرێ، دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌سایه‌تیی كوڕه گه‌نجه‌كه‌ی شوێنگره‌وه‌ی مام جه‌لال ئاشكرا ده‌كات.
دوێنێ هه‌ینی عه‌شیره‌تی عوزێری، كۆتاییان به‌و مانۆڕه میدیاییه هێنا كه یه‌كێتیی نیشتمانی به لێدان له قه‌ڵای عوزێرییه‌كان و "كوێخا دێرین" سه‌رمایه‌گوزارییان پێوه ده‌كرد، به‌ڵام هێشتا یارییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و داهاتوو چاوه‌ڕێی به چۆكداهاتنی لایه‌كیان ده‌كات، به‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی پاشگه‌ز بێته‌وه و ددان به‌وه‌دا بنێت كه ره‌فتاره‌كانی به‌ره‌نجامی هه‌ڵچوونی ده‌روونین، یان وه‌ك عوزێرییه‌كان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نۆی ئاداردا گوتیان "30 هه‌زار ده‌نگ له ده‌ست ده‌دات".
سه‌ره‌تای كێشه‌ی "بافڵ تاڵه‌بانی و كوێخا دێرین"، له ته‌له‌فۆنێكی تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه داوای هاوبه‌شیی/شهریكایهتی له‌و پارانه‌دا كردووه كه كوێخاكه په‌یدای ده‌كات و ئه‌ویش ڕازی نه‌بوو. به‌گوته‌ی نزیكه‌كانیان، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی تاڵه‌بانی بۆ به ئه‌مه‌كی كوێخا دێرین به‌رانبه‌ر ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه به سه‌رۆكی یه‌كێتیی گوتووه من له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی كاك كۆسره‌ت هاوبه‌شم، یان تۆش بمانكه شه‌ریك یان هیچ پاره‌یه‌ك به زۆر ناده‌م، به‌وه تاڵه‌بانی هه‌ڵده‌چێت و جنێوی پێ ده‌دات، كوێخایش غرووری عه‌شایه‌ریی ڕێی پێ نادات و ته‌له‌فۆنه‌كه به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌یدا داده‌خاته‌وه.
ئه‌م ته‌له‌فۆنه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی رقی خۆی له داروبه‌ردی عوزێرییهكاندا "به‌بێ فه‌رمانی دادگا و ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه" به‌تاڵ بكاته‌وه، بۆیه رۆژی 12ی شوباتی ڕابردوو، شۆفڵ و تێ ئێن تی ڕه‌وانه‌ی قه‌ڵای عوزێرییه‌كان و دیوه‌خانه‌كه‌یان كرد و و ڕووخاندی، به سێ ئامانج:
یه‌كه‌م، لێدان له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و پێگه‌كه‌یان كه به‌گوته‌ی سه‌كرده‌یه‌كی یه‌كێتی، چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو كوڕه‌كانی كاك كۆسره‌ت هێنده بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ بن.
دووه‌م، چاوترسێنی هه‌ر كه‌سێك كه پێی وابێ ده‌توانێ كارێك بكات و سه‌رانه نه‌دات به بافڵ تاڵه‌بانی و ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی.
سێیه‌م، به‌كارهێنانی عوزێرییه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی، به‌ڵام ئه‌وه‌یان هه‌رزوو پێچه‌وانه بووه‌وه و عوزێرییه‌كان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌كه له شوێنی قه‌ڵا ڕووخاوهكهیان، په‌یامی خۆی تێدابوو، ئه‌وان ناڕاسته‌وخۆ گوتیان ئێمه له هه‌ڕه‌شه ناترسین و سه‌رده‌می چه‌كدار به‌سه‌ر چووه. هاوكات به توندیش پشتیوانیی خۆیان بۆ "كوێخا دێرین" ڕاگه‌یاند كه ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه له داهاتوودا، پێگه‌ی عه‌شیره‌ت به‌هێزتر بكات و زیان به ژیانی مه‌ده‌نی بگه‌یه‌نێ.
سه‌عاتێكی نه‌برد، گه‌نجه ڕاونراوهكهی عوزێری له به‌ریتانیاوه په‌یامی سوپاسگوزاری بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی نارده‌وه و له كۆتاییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "میر دێرین عوزێری".
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات، ره‌فتاره‌كانی سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌یان هه‌میشه شه‌رمه‌زاریی بۆ ئه‌وان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، "ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتانه، ماوه‌یه‌كی كه‌میی ده‌وێ تا به زیان به‌سه‌ر حزبه‌كه و خۆیشیدا ده‌شكێنه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێ، دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی عوزێرییه‌كان، ئێسته بافڵ تاڵه‌بانی له به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه كه هه‌ردووكی زیانی بۆ خۆی و یه‌كێتی هه‌یه.
"یان ده‌بێت مل بدات بۆ عوزێرییه‌كان و ددان به‌وه‌دا بنێ كه هه‌ڵچوونه‌كه‌ی پێ كۆنترۆڵ نه‌كراوه و ڕێ بدات دێرین عوزێری بگه‌ڕێته‌وه، یاخۆ ده‌بێ له‌سه‌ر ملهوڕییهكهی به‌رده‌وام بێت و پشت له عهشیرهكهته بكات و حیسابیان بۆ نه‌كات، ئه‌مه‌یشیان زیان له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی ده‌دات"، سه‌ركرده‌كه ئه‌م پێشنبییهی له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا بۆ "وشه" خسته ڕوو.
زیاتر گوتی، سه‌رۆكی حزب نابێت ئاوا ساده و بێ ته‌حه‌مول بێت، ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌كێتی ناڕه‌زایی زۆر هه‌بوو به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره، بۆیه دژه‌تیرۆر ئاماده نه‌بوون ئه‌و بڕیاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی جێبه‌جێ بكه‌ن، به ناچاری گه‌نجه بێ بیركردنه‌وه‌كانی كۆماندۆی به‌كار هێنا كه به‌و جۆره جووڵانهیان لای خه‌ڵك وه‌ك هێزێكی نایاسایی و ناشیرین ناویان رۆیشتووه.
دیمه‌نی ناخهه‌ژێن له‌و یارییه داراییه‌دا، دایكی كوێخا دێرین و منداڵی برازاكانی بوون كه به به‌رچاوی هه‌موو میدیاكانه‌وه، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی میره‌كه‌یان ده‌كرد. ئه‌و دایكه‌ی كه به‌گوته‌ی خۆی له رۆژی هێرشه‌كه‌دا "چه‌كداره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی جانتاكه‌ی گیرفانیان دزیوه كه مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی تێدا بووه". دوێنێش دووپاتی كرده‌وه كه جه‌رگی سووتاوه و دایكی شه‌هیده و تاكه هیوای كوێخا دێرینه.