لە شرناخ هێرش دەكرێتە سەر ئەردۆغان و چەند پاسەوانێكی پێوە دەبن

:: PM:09:41:13/03/2024 ‌

لە ڕووداوێكدا كە وردەكارییەكەی باس نەكراوە، پاسەوانێكی سەرۆكی توركیا لە باكوری كوردستان دەكوژرێت و سێ دانەی تریش بریندار دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەم، 13ی ئادار، ئاژانسە هەواڵییەكانی سەر بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، بڵاویان كردەوە، لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەیدا بۆ باكوری كوردستان، لە شاری شرناخ هێرش دەكرێتە سەر كاروانی پاسەوانەكانی ئەردۆغان و لە ئاكامدا یەكێكیان دەكوژرێت.

بەپێی هەواڵەكە، هەر لەو ڕووداوەدا سێ كەسی تر بریندار بوون كە دوویان پاسەوانی تایبەتی سەرۆكی توركیا خۆی بوون.

لە زۆرێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە وا بڵاو كراوەتەوە كە ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەڵام بەدوور ناگیرێت هێرشی چەكداران بێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر