دامەزرێنەرێكی رەوتی هەڵوێست نهێنی ئاشكرا دەكات

:: PM:10:47:19/03/2024 ‌
دامەزرێنەرێكی رەوتی هەوڵوێست، نهێنییەكی زۆر ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، ئێستە رەوتەكە لە چەند بەرەیەك پێكهاتووە و هەڵەبجەییەكان كێشەیان لەناو رەوتەكەدا هەیە. 

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئادار، رەوتی هەڵوێست كە بە رەوتەكەی عەلی حەمەساڵح ناسراوە لە سلێمانی دامەزرا، "وشە" بڵاوی كردەوە كە مەسعوود عەبدولخالق و یوسف محەمەد و بەهار مەحموود و چەندانی تر لە رەوتەكە كشاونەتەوە. 

دامەزرێنەرێكی رەوتەكە، زانیاری تری بۆ "وشە" نارد و دەڵێ‌، لێكتێگەشتنی پێشوەختە لەنێوان كەسەكانی ناو دەزگای ستاندەر و عەلی حەمەسالح و غالب محەمەد و د.ڕێبوار كریم و بەدەل بەرواری هەبووە و بڕیار دەدەن مۆڵەتی دامەزرێنەری حزبەكە لە حەوت كەس پێكبێت و لە نێوان سلێمانی و هەولێر و دهۆك بێت، دواتر ئامانج كەڵهوری لە هەڵەبجە هەست بەو هەڵەیە دەكات كە ئەنجام دراوە و هیچ حیسابێك بۆ هەڵەبجە نەكراوە، پێوەندی بە مەسعوود عبدالخالق دەكات و گلەیی هەڵەبجەی پێدەگەیەنێت كە چۆن لەدامەزراندنی حزبێكی ئۆپۆزسیۆن تەنیا كەسێكیان جێگا نەكردووەتەوە بۆ هەڵەبجە لەكاتێكدا زۆربەی حزبەكان زیاد لە نیوەی دامەزرێنەری حزبەكانیان هەڵەبجەیین.

هەروەها درێژەی بە قسەكانیدا و گوتی، لەگەڵ ئەوەیشدا ئامانج كەڵهوڕی پێشنیاری ئەوەش دەكات كە پێویستە حیساب بۆ كەركووكیش بكرێت و ناكرێت بەبێ كەركووك ئەم كارە بكرێ، چونكە كارێكی هەڵەیە و كەموكورتی پێوە دیار دەبێ ، شەوێك پێش كۆنگرە و وە چەند سەعاتێك پێش كۆنگرە گفتوگۆی چڕ كرا لەو بارەیەوە لەگەڵ هەندێ بابەتی تر.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوانەی تر دژی پێشنیارەكەی ستاندەر وەستانەوە و قبووڵیان نەكرد و هەڵەبجە نوێنەرێكی هەبێت وەك دەستەی دامەزرێنەر و ئەمەیش بووە هۆكاری نیگەرانی زۆرێك لە هەڵەبجەییەكان و بڕیاریان دا بەشداری كۆنگرە نەكەن و مەسعوود عبدالخاڵق وەك ئەوەی پێشتر وا بڕیار بوو كە خاوەن بڕیار و كەسی یەكەم بێت كشایەوە.

لەبارەی پێڕەوەكەیشی ئەو دامەزرێنەرە باسی لەوە كرد كە پێڕەو زیاتر بە باڵای عەلی حەمەساڵحدا دوورا بوو، ئەم حزبە ڕەفتار و قسەكانی وا دەردەكەوێت زیاتر حزبێكی پۆپۆلیستیە و بۆ خۆدەرخستن و خۆ بە پاڵەوان كردنی چەند كەسێك هاتووەتە بوون نەك بۆ خزمەتی خەڵكی.




وشە - وشه‌