ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌ڵپه‌ڕین و خۆشیتان بۆ هه‌ڵبژاردن به خۆشی فلاشه‌كانه، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ساخته‌كاری نه‌كات، له سلێمانیش لێیان ده‌به‌نه‌وه.
نازم هه‌ركی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ڵپه‌ڕینی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌خۆشی سه‌رده‌می فلاشه‌كانه، ئه‌وكاته‌ی فلاشه‌كانیان بۆ هاك كرا، ئێسته‌یش چاویان له‌وه‌یه، به دادگایه‌كی ناده‌ستووری ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی به دڵی خۆیانه بۆیان بكرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له سلێمانی ساخته‌كاری نه‌كات، ده‌دۆڕێنێت و پارێزگاكه راده‌ستی پارتی ده‌كات، ئه‌وه‌ی تا ئێسته یه‌كێتی له سلێمانی پاراستووه ساخته‌كاری بووه.
له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی دروست بووه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت
به‌گوته‌ی هه‌ركی، ''له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی دروست بووه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌زانێت دادگای به‌ناو فیدراڵیی هه‌موو شتێكی بۆ پاك كردوون و خۆشیان ئاماده‌كارییان بۆ ساخته‌كاری كردووه و به كه‌یفی خۆیان چۆنیان بوێت بۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ساڵی رابردوو باسی هه‌ڵبژاردن بكرایه، یه‌كێتی وه‌ك نه‌خۆش ده‌له‌رزی، بیرتانه سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، وتتان سارده و به‌فر ده‌بارێت.''
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی دڵنیا بووه‌ته‌وه هه‌ندێك لایه‌ن كار بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردن، بۆیه پێداگری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، هه‌مووان باش ده‌زانن پارتی له هه‌ڵبژاردن ترسی نه‌بووه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ستۆپ به‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی دژی هه‌رێم بكات كه له به‌غداوه ده‌كرێت.
وشه/ تایبه‌ت