ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شدارن له پڕۆژه‌ی بانكیی "هه‌ژماری من"، له ساڵی نوێی 2025ـه‌وه ده‌توانن 150 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز له بانكه‌كان وه‌ربگرن.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كردوویه‌تی، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له پڕۆژه‌كه ڕای گه‌یاند، هه‌ژماری من سیستمێكی بانكیی جیهانییه و فه‌رمانبه‌ری كوردستان ده‌كاته خاوه‌نی "ماسته‌ر كارت" كه كارتێكی گرنگیی جیهانییه و له هه‌موو وڵاتان ناسراوه، له هه‌موو شوێنێك وه‌ك پاره‌ی كاش ده‌توانی به‌كاری بێنی و كاروباری خۆت و ته‌نانه‌ت گه‌شتی ده‌ره‌وه و وڵاتانیشی پێ ڕایی بكه‌یت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، به‌و ماسته‌ر كارته كه له پێنج بانكی ده‌وڵه‌مه‌ند و باوه‌ڕپێكراوی عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه بۆیان ده‌رده‌كرێ، ده‌بنه مرۆڤی به‌خته‌وه‌ر و ده‌به‌سترێن به سیستمی بانكیی جیهانییه‌وه، له ناوخۆیشدا له هه‌موو ماركێت و بازاڕێكدا ئامێری خوێندنه‌وه‌ی كارته‌كه داده‌نرێت، له شوێنه گشتییه‌كانی كوردستانیش هه‌زار و 600 ئامێری ATM بۆ ڕاكێشانی پاره جێگیر ده‌كرێن و ئێسته به‌شێكی به‌رچاو له‌و ئامێرانه خراونه‌ته كار.
"له هه‌موویشی گرنگتر، حكوومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ بانكه‌كان كه له ساڵی نوێی 2025ـه‌وه هه‌ر مووچه‌خۆرێك هه‌ژماری منی هه‌بێت، 150 ملیۆن دینار به قه‌رز وه‌رده‌گرێت و ده‌توانێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و كاره‌كانی خه‌رجی بكات"، سه‌رچاوه باڵاكه وای به"وشه" گوت.
دووپاتیشی كرده‌وه كه له‌منزیكانه‌دا كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئیتر فه‌رمانبه‌ر بێ نۆره‌گرتن و ماندووبوون، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرن پاره دێته ناو كارته‌كه‌ی گیرفانی، دواتر ئه‌و 150 ملیۆن دینار قه‌رزه‌یش هه‌موان ده‌بووژێنێته‌وه و كوردستان پێ ده‌نێته ناو دنیای دیجیتاڵی و سیستمێكی دارایی شه‌فاف.
ئه‌و بانكانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندان، پێشتر گفتوگۆی چڕیان له‌گه‌ڵ كراوه و رێككه‌وتنی ته‌واو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر كراوه، ئینجا هاتوونه‌ته ناو پڕۆژه‌كه‌وه.
له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا تا ئێسته 145 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ماسته‌ر كارتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه
له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا تا ئێسته 145 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ماسته‌ر كارتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، مامه‌ڵه‌ی 240 هه‌زاریش له پرۆسێسدایه و رۆژانه به نامه‌ی مۆبایل فه‌رمانبه‌ران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه له كوێ كارته‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی عێراق بۆ به‌جێكردن/ ته‌وتینی مووچه‌ی كوردستان داوای ده‌كات، ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه‌ش له داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نزیكی و هاوڕایی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا هه‌یه كه هه‌ژماری من مۆدێرنتره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پشت داواكه‌ی عێراقه‌وه‌ن، به مه‌به‌ست وا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌چێته ناو سیستمی بانكیی مۆدێرنه‌وه و له عێراق پێشكه‌وتووتر نه‌بێ.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" كارته‌كه‌ی عێراق، ته‌نیا مووچه‌ی ده‌چێته سه‌ر و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی تری نییه و له هیچ كوێ ناخوات، به‌ڵكو ته‌نیا مووچه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌كرێت و ئیتر ناتوانی له كڕینی ئۆنلاین یان بازاڕ و مۆڵه‌كاندا به‌كاری بێنی.