كۆدی تایبەتی هێزە تەناهییەكان گەیشتە بەغدا

:: AM:09:07:24/03/2024 ‌
دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەتی كردەوە كە ناوی تەواوەتی هێزەكانی بنێرێت، بۆیە هەردوو حكوومەت رێككەوتن ئەو بابەت لە ڕێی كۆدی تایبەت بە هێزە تەناهییەكان چارەسەر بكرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئادار، بەپێى زانیارییەكانی "وشە" دەستی كەوتووە، كۆدی تایبەت بۆ هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان دروست كراوە ڕۆژی پێنجشەم رەوانەی بەغدا كراوە.

ئەوەیش زانراوە، لە ئەمڕۆ بەغدا وردبینی بۆ ئەو ژمارە و كۆدانە دەكات كە بۆی چووە، دواتر دەبێت راستەوخۆ مووچەی هێزە تەناهییەكان بنێرێت كە زیاتر لە 300 ملیار دینارە.

دوێنێ‌ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەسەر كێشەی هێزە تەناهییەكان پێنج رۆژ لەمەوبەر رێككەوتبووین كۆدی تایبەتیان بۆ دروستبكەین و ئێستە كۆدەكانمان رەوانەی بەغدا كردووە، چاوەڕوانی پارەناردنین بۆ ئەوەی دەستبكەین بە دابەشكردنی مووچە.
 
وەزیری دارایی رای گەیاند، كاتێك بەغدا پارەی خستە سەر هەژمارەكەمان، ئێمە پارەكە رادەكێشیهن و دابەشی دەكەین، بۆ ئەم مانگەش خۆمان ئامادە كردووە كاتێك لیستی مووچە دەنێرین، هەم وەكو یاسای خانەنشینی و هەم وەكو فەرمانبەری مەدەنی، بچینە سەر یاسای مووچەی عێراقی.


وشە - رامیار جەواد