مووچەی مانگی سێی توێژێك دابەش دەكرێ‌

:: AM:10:24:24/03/2024 ‌
لەلایەن پەروەردەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاری دەكرێ‌ بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی وانەبێژ.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بڵاوی كردووەتەوە، ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەكان و باخچەكانی منداڵان دەكەینەوە، لە ڕۆژی دووشەم 25 / 3 / 2024 لیستی وانەبێژی مانگی (3)  بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە.

ئەو ئاگادارییە لە كاتێكدایە ئێستە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان، دەست كراوە بە ئامادەكاری بۆ لیستی مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی وانەبێژ.

لە هەرێمی كوردستان ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان نزیكەی 24 هەزارە و بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو بڕی مووچەكەیان پێ‌ دەدرێ‌.


وشە - رامیار جەواد