مامۆستایه‌كی زانكۆ رای گه‌یاند، ھه‌ندێك لایه‌ن له ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان كه له حكوومه‌تیشدا به‌شدارن و خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له جیاتی به‌غدا ره‌خنه له ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و وایان كردووه به‌غدا زیاتر دژایه‌تیی هه‌رێم بكات و پێشی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له جیاتی ھه‌رێم ره‌خنه‌یان له به‌غدا بگرتایه، ئێسته ئه‌و كێشانه‌ی ھه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌بوون .
دكتۆر ئیدریس ره‌مه‌زان مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌گه‌ر ھێزه سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌مووان یه‌كگرتوو بوونایه به‌رانبه‌ر به‌غدا و ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا له ھه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، به دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بوون، به‌ڵام په‌رته‌وازه‌یی لایه‌نه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردنی ھه‌ندێك ھێزی سیاسی له ھه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، وایكردووه بیانووه‌كانی به‌غدا به ھه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت.
وایكردووه كێشه‌ی زیاتری ئابووری بۆ ھه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌و پشتكردنه له ھه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردن له به‌غدا له‌لایه‌ن ھه‌ندێك ھێزی سیاسی، وایكردووه كێشه‌ی زیاتری ئابووری بۆ ھه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و ھه‌ر ڕۆژه و به بیانوویه‌ك مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دوابخه‌ن و ره‌وانه نه‌كرێت.
دكتۆر ئیدریس ره‌مه‌زان ڕوونی كرده‌وه، ھه‌ندێك حزبی سیاسی له ناو حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌شدارن و پۆستی باڵاشیان ھه‌یه، وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و له جیاتی ره‌خنه‌گرتن له به‌غدا، دێن ره‌خنه له حكوومه‌ت و ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرن، له كاتێكدا ئه‌وه بۆ مانگی چوار ده‌چین به‌غدا ھێشتا مووچه‌ی مانگی دووی ره‌وانه نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ش خۆیان بێده‌نگ كردووه.
ئه‌و پێی وایه به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌وه دۆخه‌كه له جیاتی ئه‌وه باشتر بكه‌ن، خراپتری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگیان بخستایه پاڵ ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وا كێشه‌كانیش خێرا چاره‌سه‌ر ده‌بوون.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم