پۆلیسی ئوردن له ڕێی شوڵه‌وه هه‌موو ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌یان ده‌ركرد كه هاتبوونه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، هه‌موو خۆپێشانده‌ران به یه‌كده‌نگ داوای مافی فه‌له‌ستینیان ده‌كرد و پاڵپشتییان بۆ حه‌ماس دووپات كرده‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه، ئێسته بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان پاڵپشتییه‌كی زیاتری دنیای عه‌ره‌بییان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌یش له خۆپێشاندانی دوێنێ شه‌وی ئوردنییه‌كان به‌دی كرا، كاتێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌مان و دروشمی پاڵپشتی له حه‌ماسیان ده‌گوته‌وه.
گرژییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران ڕوو له زیادبوونه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی هاندانی سوننییه‌كانی سه‌ربه ئوردن و سووریا و عێراق، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئیسرائیل و باڵوێزه‌كانیان له ناوخۆی وڵاته‌كانیان.
ده‌سه‌ڵاتی ئوردنی ترسی لێ نیشتووه به‌وه‌ی له ناوخۆی ئوردن، پاڵپشتی بۆ بیر و جووڵانه‌وه‌ی حه‌ماس زیاتر بێت و ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی ئوردن، عه‌ره‌به سوننییه‌كان له‌وه نیگه‌رانن حكوومه‌ته‌كه‌یان هیچ پاڵپشتییه‌كی سه‌ربازی ناگه‌یه‌نێته حه‌ماس، به ڕێخۆشكه‌ری ئیسرائیلی ناو ده‌به‌ن بۆ كوشتنی فه‌له‌ستینییه‌كان.
دوێنێ
شه‌و له خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا هاووڵاتییانی ئوردن، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل و بۆ پاراستنی باڵه‌خانه‌كه، پۆلیسی ئوردنی به زه‌بری هێز و توندوتیژی خۆپێشاندانه‌كه‌ی دامركانده‌وه.