حزبوڵای لبنان، ئیسرائیلی مووشه‌كباران كرد و گه‌نجێكی ئیسرائیلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌م هۆیه‌وه كوژرا، ئه‌م هێرشه‌ی حزبوڵا دوای ئه‌وه دێت ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ''به‌عله‌به‌ك'' و له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری لبنانه‌وه گورزی كوشنده‌ی له‌و میلیشیایه دا.
كه‌مێك پێش ئێسته ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، حزبوڵا هێرشی پێچه‌وانه‌ی له جێی چه‌ندان مووشه‌كه‌وه كردووه‌ته سه‌ر باكوری ئیسرائیل، تا ئێسته گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵان گیانی له ده‌ست داوه و زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له هێرشی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لبنان، حه‌وت كه‌س كوژران، ئه‌م به‌یانییه بڵاو كرایه‌وه، سوپای ئیسرائیل له هێرشه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی دیاری جه‌ماعه‌تی ئیسلامییه‌ی كوشتووه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شدار بووه له پیلانگێڕان بۆ كوشتنی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئیسرائیل.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.