ژنێك بە دەستی كوڕەكەی دەكوژرێت

:: AM:08:55:28/03/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ رای گەیاند، ژنێك بەدەستی كوڕەكەی كوژراوە و باس لەوە دەكرێ كە هۆكارەكەی كێشەی خێزانییە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، بەهۆی كێشەی خێزانییەوە، كوڕێك لە شارۆچكەی شەترەی سەربە پارێزگای زیقار، بە "چەقۆ" دایكی كوشتووە.

سەرچاوەكە ناوی تەواوی ژنە كوژراوەكەی نەهێناوە و تەنیا بە ناوی "ئوم عەلی" ناوی هێناوە، رووداوەكە لە ماڵەكەی خۆیان لە شارۆچكەی شەتڕە رووی داوە. باس لەوە دەكرێ كە لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە بكوژەكە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بووە.

پۆلیسی زیقار توانیویانە بكوژەكە بگرن كە ویستوویەتی هەڵبێت. تەرمی كوژراوەكە بۆ پزیشكی داد گوازراوەتەوە و ئێستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە دەكرێت.
 



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د