به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی 20%ی كرێی قه‌رزی ئاو كاریگه‌ری زۆری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر هاووڵاتییان. پێشبینی ده‌كه‌ن به سه‌تان هه‌زار كه‌س كه قه‌رزیان له‌سه‌ره، سوودمهندبن له‌و بڕیاره و به‌هۆیه‌وه لێخۆشبوونێكی زۆر بكرێت بۆ هاووڵاتییان له رێی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو له شار و ناوچه‌كان.
ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو هه‌یه، له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 70%ی قه‌رزی ئاوی له‌سه‌ره به هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی نیشه‌جێبوون و بازرگانی و پیشه‌سازی و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌شتوگوزاری، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان له‌سه‌ره، ده‌توانرێت سوودمهندبن له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و قهرزهكهشیان له‌سه‌ر بێت.
ئه‌و گوتی، له ماوه‌ی رابردوودا كه لێخۆشبوونه‌كه 15% بووه، زۆرترین خه‌ڵك سوودمه‌ند بوون، به‌ڵام ئه‌م جاره جیاوازه و بۆ 20% زیاد كراوه، له‌و كاته‌ی لێخۆشبوو‌ن 15% بوو، سه‌رووی 300 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ند بوون له‌و بڕیاره، به‌هۆیه‌وه سه‌رووی نۆ ملیار دینار لێخۆشبوو‌ن بۆ خه‌ڵك كرا، ئه‌مجاره‌ش به‌پێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاری ده‌كرێت، ده‌توانرێت خه‌ڵكێكی زۆر سووده‌مه‌ند بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی لێخۆشبوو‌ن زیاتر بێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شی ئاون به هه‌موو جۆره‌كان 600 ملیار دینار قه‌رزی ئاویان له‌سه‌ره و به‌رده‌وامیش له زیادبووندایه، خه‌ڵك ئه‌گه‌ر قه‌رز بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێته‌وه به پڕۆژه و له خزمه‌تی كه‌رتی ئاو و پڕۆژه‌كان و باشتركردنی تۆڕی ئاو خه‌رج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیی هه‌ر خۆی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت .
سه‌لام عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه لێخۆشبوونی پاره‌ی قه‌رزی ئاو هه‌بووه، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی سنووره‌كه سوودمه‌ند بوون و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر شان نه‌ماوه، خه‌ڵك هه‌بووه به چه‌ندان رۆژ نۆره‌ی گرتووه تا قه‌رزه‌كه بداته‌وه و خه‌ڵكیش هه‌یه فریا نه‌كه‌وتووه، چاوه‌ڕێی كردووه تا دووباره بڕیار بدرێته‌وه، ئێسته‌یش كه بڕیاره‌كه دراوه و رێژه‌كه زیاتر كراوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئاماری ئه‌وانه‌ی سوودمهندبن ده‌بن له‌و بڕیاره به‌راورد به رێژه‌ی 15% زیاتر ده‌بێت.
خه‌ڵكێكی زۆر قه‌رزی ئاویان له‌سه‌ره و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و لێخۆشبوونه بیانگرێته‌وه
به‌گوته‌ی ئاری ئه‌حمه‌د، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن رێنوێنییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و لێخۆشبوونه به‌ده‌ستیان بگات و ده‌ست بكه‌ن به وه‌رگرتن و ئه‌نجامدانی ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی كه كراوه، له سنووره‌كه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر قه‌رزی ئاویان له‌سه‌ره و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و لێخۆشبوونه بیانگرێته‌وه و قه‌رزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ قه‌رزه‌كانی سه‌ر كاره‌با ده‌رچووه و چه‌ندان جاریش ماوه‌كه‌ی درێژ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا دێت زیاتر و زیاتر خه‌ڵك چاوه‌ڕێی بڕیاری له‌و جۆره‌ن، ئه‌و قه‌رزێكه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ركاتێك ده‌بێت بیدات، به‌ڵام لێخۆشبوونه‌كه كاتییه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌وڵ ده‌دات له‌و لێخۆشبوونه سوودمه‌ند بێت، كاره‌باش یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی زۆرترین قه‌رز له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كان هه‌یه، مانگانه و به‌رده‌وامیش ئه‌و قه‌رزانه زیاتر ده‌بن.
زیاتر گوتی، لێخۆشبوونی ئه‌مجاره جیاوازتره و رێژه‌كه زیاتر كراوه و ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی زۆر بێت، به‌دڵنیاییه‌وه زۆرترین سوودمه‌ند بۆ خه‌ڵكه و ده‌توانرێت خه‌ڵكێكی زۆر له‌و بڕیاره سوودمه‌ند بن و قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بیانگرێته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت