دوو منداڵ بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیان لە دەست دەدەن

:: AM:08:56:09/04/2024 ‌
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە باشووری عێراق، خانوویەك ئاگر دەگرێت و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم نۆی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق، خانوویەك لە عیمارەی ناوەندی پارێزگاكە، ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، رووداوەكە دروست لە گەڕەكی حەی عەسكەری عیمارە بووە كە دەكەوێتە ناوەندی شارەكە.

باس لەوە دەكرێ كە هۆی ئاگركەوتنەكە شۆرتی كارەبا بووە، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لە دەست داوە، تەمەنیان لە دەوروبەری سێ ساڵ بووە و یەكیان كوڕ بووە و ئەوی تریان كچ.

دواتریش سەرچاوە تەناهییەكە گوتی، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ئاگركوژێنەوە، توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و تەرمی منداڵەكان بۆ پزیشكی داد گوازراونەتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د