رەشەبا لە باشووری عێراق دەبێتە هۆی رووخانی قوتابخانەیەك

:: AM:09:01:09/04/2024 ‌
سەرچاوەكانی میدیا بڵاویان كردووەتە كە بەهۆی رەشەبایەكی بەهێز لە باشووری عێراق، بووەتە هۆی رووخانی قوتابخانەیەك، بەڵام رووداوەكە زیانی مرۆیی نەبووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم نۆی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، شایەتحاڵەكان بە پێگەكەیان راگەیاندووە كە شەوی رابردوو رەشەبایەكی زۆر بەهێز لە شارۆچكەی "قەلعە سوكەر"ی باكوری شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، بووە هۆی رووخانی قوتابخانەیەك.

زیاتر دەڵێن، قوتابخانەی "مراد"ی تیكەڵاو كە بە كەرەفانە دروست كراوە، دەكەوێتە سنووری كێڵگەی غرافی نەوتی، لەبەرئەوەی رەشەباكە زۆر بەهێز بووە، تەواوی قوتابخانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە و رووخاوە.

دواتر گوتوویانە زیانی رووداوەكە تەنیا مادی و رووخانی قوتابخانە بووە و زیانی مرۆیی نەبووە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د