منداڵێكی مۆریتانی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه تا ئاستی مردن ده‌ستدرێژیی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر. باس له‌وه ده‌كرێ كه تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌و تاوانه نه‌گیراوه، بۆیه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تووڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕیوه و حكوومه‌ته‌كه‌یان ره‌خنه‌باران كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چیرۆكی "مه‌حفووز كوڕی ماموون" كه منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی مۆریتانییه، ته‌واوی مۆریتانیای هه‌ژاندووه كه كه‌سانێك ده‌ستدرێژیی سێكسییان تا ئاستی مردن كردووه‌ته سه‌ر. باس له‌وه ده‌كرێ كه تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه نه‌گیراوه، بۆیه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه له حكوومه‌ته‌كه‌یان تووڕه‌ن و ره‌خنه‌بارانی ده‌كه‌ن.
پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و منداڵه "مه‌حفووز" كه كوڕه و له زگماكه‌وه خاون پێداویستیی تایبه‌ته، رۆژی شه‌مووی رابردوو كه له ماڵ ده‌رچووه، ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتر كه خێزانه‌كه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، له‌ناو كه‌لاوه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی "ئه‌مباركه و ئه‌عماره" له شاری ئه‌تاری ویلایه‌تی ئه‌درار ده‌یدۆزنه‌وه، به‌ڵام جه‌سته‌یه‌كی بێ گیان بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌یان گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته پزیشكییه‌ی ده‌رچووه، ئاشكرا كراوه كه ئه‌و منداڵه تووشی ئه‌شكه‌نجه و لێدان له سه‌ری و ملی بووه، هاوكات به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر تا ئه‌وكاته‌ی گیانی له ده‌ست داوه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مۆریتانیا بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه له شه‌قامێكدا هاتوچۆ ده‌كات، دواتر كه‌سێك دێت و ده‌یباته كه‌لاوه‌یه‌كی كۆن. به‌ڵام تا ئێسته پۆلیسی ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانیوه هیچ كه‌سێك وه‌ك تاوانباری رووداوه‌كه بگرن، ئه‌وه‌یش هاووڵاتییانی مۆریتانیای تووڕه كردووه و داوا له ده‌زگای ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به زووترین كات تاوانباران بدۆزنه‌وه و قورسترین سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌فیه ئینتیها وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان، داوای لایه‌نی ته‌ناهیی ویلایه‌تی ئه‌درار كردووه، به‌زووترین كات هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كان تا به سزای خۆیان بگه‌ن.