پێشمەرگەیەك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە بەیتوونەی ماڵەكەی گیانی لە دەست دا

:: PM:08:56:12/04/2024 ‌
پێشمەرگەیەكی خێزاندار كە خاوەنی چوار منداڵە لە تەمەنی 35 ساڵیدا، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەیتوونەی خانووەكەی خۆیاندا لە سنووری خەلیفان گیانی لە دەست دا. 

ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024، دكتۆر كاروان بەرپرسی بنكەی تەندروستی خەلیفان بە "وشە"ی راگەیاند، سەعات پێنجی ئێوارە هاووڵاتییەك بەناوی "ئەسعەد رەسوول" كە تەمەنی 35 ساڵە و دانیشتووی شارەدێی "سرێشمەیە" بە برینداری گەنراوەتە بنكەی تەندروستی خەلیفان و بەهۆی سەختی برینكەیشیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. 

ئەم بەرپرسەی بنكەی تەندروستی خەلیفان ئاماژەی داوە، ناوبراو پێشمەرگە بووە و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە و روونیشی كردووەتەوە، لە بەیتوونەی ماڵەكەیدا بەربووەتەوە و بەهۆی ئەوەی شوێنەكە زۆر بەرزبووە زەبر بەر سەری كەتوبوو هەناویشی تووشی نەزیفی ببو. 

دوای گیان لە دەستدانی پێشمەرگەكە لە بنكەی تەندروستی خەلیفان، رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی. 

وشە - سۆران / سدقی كوێستانی


وشە - پۆڵا مەحموود