سوودانی و شاندەكەی ئەمڕۆ رووی لە ئەمەریكا كرد

:: AM:10:25:13/04/2024 ‌
چاوەڕوان دەكرا رۆژی 15ی ئەم مانگە "نیسان" سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریكا بكات، بەڵام ئەمڕۆ نووسینگەكەی رای گەیاند، سوودانی و شاندەكەی یاوەری روویان لە ئەمەریكا كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 13ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی و شاندەكەی یاوەری لە بەغداوە و روویان لە ئەمەریكا كرد.

بەپێی نووسینگەكە، سوودانی سەرۆكایەتیی شاندێكی حكوومی و هاوكات نوێنەرانی كەرتی تایبەت دەكات، ئەویش بەپێی بانگهێشتی فەرمی لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكایە. لەناو ئەو شاندەدا دوو وەزیری كوردیش هەن.

بڕیارە لەو سەردانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چەندان دۆسیەی سیاسی و ئابووری لەو وڵاتە بكەونە ناو گفتوگۆوە، یەك لەوان پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا و هاوكات كردنەوەی بۆڕیی نەوتی جەیهان لە هەرێمی كوردستان بۆ  توركیا كە ماوەی یەك ساڵە وەستاوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د