كه‌ناڵی "
هه‌واڵ 12"ی عیبری ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ له تۆڵه‌ی محه‌مه‌دره‌زا زاهیدی هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وكات ئیسرائیل به بۆمبی كارۆموگناتیسی له ئێران ده‌دات و ده‌توانێ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چاخی به‌ردین.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌ناڵه عیبرییه‌ی ئیسرائیل زیاتر گوتی، ئێسته هه‌ندێك لایه‌ن له ئیسرائیل‌دا هه‌ن، بۆچوونیان وایه كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرشی گه‌وره بكاته سه‌ر ئیسرائیل و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، پێویسته ئیسرائیلیش له‌ناو خاكی ئێران به بۆمبی كارۆموگناتیسی لێی بدات و زیانی زۆر گه‌وره‌ی پێ بگه‌یه‌نێت.
كه‌ناڵه‌كه زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و جۆره چه‌كه "بۆمبی كارۆموگناتیسی (ئی ئێم پی)"، تا ئێسته له جه‌نگه نوێیه‌كان به‌كار نه‌هێنراوه، كاریگه‌ریشی له‌لایه‌ن پسپۆره سه‌ربازییه‌كان دیاره كه بۆمبێكی وێرانكه‌ره.
ئه‌و بۆمبه بۆ كوشتنی كه‌سه‌كان نییه
ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و بۆمبه بۆ كوشتنی كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو له ته‌قاندنه‌وه‌یدا ده‌توانێ ته‌واوی وێستگه‌ی كاره‌با و ئه‌لیكترۆنی كه له‌و شوێنه‌دا هه‌ن، له كاریان بوه‌ستێنێت و ئیفلیجیان بكات. به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئێران، كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ساڵانێكی زۆر ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه یه‌كه‌مین جار نییه كه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی كارۆموگناتیسی ده‌كات، به‌ڵكو 10 ساڵ به‌رله ئێسته رۆژنامه‌ی "سه‌ندای تایمز"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، له به‌رنامه‌ی ئیسرائیل‌دا هه‌یه تۆڕه‌كانی كاره‌بای ئێران به بۆمبێكی نوێ‌دا له‌كار بخات.
تا ئێسته ئه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه كه ئه‌و بۆمبه ئیسرائیل خۆی دروستی كردووه یان ئه‌مه‌ریكا یاخۆ وڵاتێكی تری زلهێز پێی فرۆشتبێت.