دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا نزا بۆ ئیسرائیل و ئیسرائیلییه‌كان ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوایه، ئه‌و هێرشه‌ی ئێران له دژی ئیسرائیل رووی نه‌ده‌دا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا، له گردبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له شنیكسڤیڵ له ویلایه‌تی بنسلڤانیا بوو كه به لایه‌نگرانی خۆی و حزبه‌كه‌ی "كۆمارییه‌كان" گوتی، له‌و هێرشه‌ی ئێران له دژی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا نزا بۆ ئیسرائیل ده‌كات و ئه‌گه‌ر منیش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوومایه، هه‌رگیز ئه‌و هێرشه‌ی ئێران رووی نه‌ده‌دا.
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یداا سڵاوی بۆ ئیسرائیلییه‌كان نارد و گوتی، ئه‌وان رووبه‌ڕووی هێرشی ئێران بوونه‌وه، هۆی ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌وه‌یه ئێمه لاواز بووین و ئه‌گه‌ر به‌هێز بوونایه، ئه‌و هیێرشه رووی نه‌ده‌دا، بۆیه دووپات ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر من سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوومایه، ئه‌و هێرشه‌ی ئێران رووی نه‌ده‌دا.
تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا بۆ لایه‌نگرانی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا نوێژ ده‌كات و نزا بۆ ئیسرائیل و ئیسرائیلییه‌كان ده‌كات، بۆیه ئێمه به ره‌هایی پاڵپشتی له ئیسرائیل ده‌كه‌ین، پاڵپشتییه‌كانمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه تووشی ئازار ده‌بنه‌وه.
دوێنێ ئێران هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و باس له‌وه ده‌كرێ 331 مووشه‌ك و درۆنی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردووه. ئیسرائیل ده‌ڵێ 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی له ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه و ته‌نیا منداڵێك به سووكی بریندار بووه.
ئێران ئه‌و هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه‌ی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا كه به هۆیه‌وه حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران.