ڤیدیۆ.. پیرە دایكێك لەلایەن كوڕ و كچەكانی فڕێ دراوە و دەكەوێتە شەقام

:: AM:10:09:15/04/2024 ‌
گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاو بووەتەوە، چالاكان و هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستانی تووڕە كردووە و دوای خێرا دۆزینەوەی بكەرانی ئەو رووداوە دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی نیسان، گرتە ڤیدیۆییەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە كە پیرە دایكێك لە یەكێك لە شارەكان فڕێ دراوە، كچ و كوڕەكانی ئامادە نەبوونە لە خۆی بگرن، تا ئێستە نەزانراوە شارەكانی عێراقە یان كوردستان.

باس لەوەش كراوە، ئەو دایكە دوای بێهیوابوونی لە منداڵەكانی، دەیەوێت لە شەقام لەسەر قاچەكانی خۆی ڕابگرێت، بەڵام بەر دەبێتەوە.

تا ئێستە نەزانراوە ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە چ شارێكە، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چالاكانی كۆمەڵایەتی داوای خێرا دۆزینەوەی بكەرانی دەكەن.
 



وشە - رامیار جەواد