كاتێك هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، بازاڕی بۆرسه داخرابوو و ئه‌گه‌ر كراوه بوایه، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك نرخی نه‌وتی به‌رز ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه له به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی جه‌نگه‌كه و نه‌بوونی هیچ وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ئیسرائیل، نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به 90 دۆلار و 20 سه‌نت داخرابوو، به‌ڵام ئێسته به 89 دۆلار و 85 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش ئێسته به 85 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
لانی كه‌م ئێسته ئه‌و مه‌ترسییه نییه
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ و هه‌بوونی هه‌ر جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئیسرائیل، له‌وانه‌یه نرخی نه‌وتی بگه‌یاندایه 100 دۆلار، به‌ڵام لانی كه‌م ئێسته ئه‌و مه‌ترسییه نییه و له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وه‌ڵام بداته‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كه ده‌بێت.
به‌گشتی نرخی نه‌وت به‌راورد به سێ مانگی رابردوو و نیوه‌ی دووه‌می ساڵی رابردوو، له ئاستێكی به‌رزدا ده‌فرۆشرێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی غه‌زه و جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ده‌ر له‌مه گه‌شه‌ی بازاڕه‌كانی چین و رێوشوێنه‌كانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، هۆكار بووه له‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.