دۆخەكە زیاتر پەرە دەستێنێت.. هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئامادەكاریی تەواو كرد

:: PM:10:28:15/04/2024 ‌

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە وڵاتەكەیان بڕیاری داوە بەشێوەیەكی توند وەڵامی هێرشەكەی دوایی ئێران بداتەوە، بەپێی كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران تەواو كردووە، بەڵام كاتی ئەنجامدانی هێرشەكە بە نهێنی دێڵێتەوە.

كەناڵەكە ئەوەی روون كردەوە كە مەبەست لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران ئەوەیە كە رێگە بە تاران نادەن هاوكێشەیەكی نوێ لە ناوچەكە دروست بكات، هاوكات ئیسرائیل بە شێوەیەك وەڵام دەداتەوە كە ناوچەكە بەرەو جەنگ نەبات و ئەمەریكاییەكانیش قبووڵی بكەن.

هاوكات كەناڵە ئیسرائیلییەكە ئەوەی دووپات كردەوە مەرج نییە وەڵامدانەوەیان بە هاوئاهەنگییەكی تەواو لەگەڵ ئەمەریكییەكان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەو شێوەیە دەبێت كە لەگەڵ ئەو بنەمایانەدا بگونجێت كە ئەوان دیاری دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل