به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن، خه‌مڵاندنی داهاتی ساڵانه‌یان به رێژه‌ی 50% كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری باجه‌كه‌یان سووكتر ببێت.
بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی نیسان ده‌رچووه و واژووی دكتۆر كه‌مال ته‌یب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی له‌سه‌ره، پاڵپشت به بڕیاری ژماره 345ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و رێنوێنیی دارایی ژماره دووی ساڵی 2024 ده‌ركراوه.
له بڕیاره‌كه‌دا پێداگریی له‌وه كراوه دوای لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی پیشه‌وه‌ران، پێیان باش بوو 32 پیشه‌وه‌ری جۆراوجۆر ئه‌و داشكاندنه‌یان بۆ بكرێت.
شوێنی چاككردنه‌وه‌ی شوێنی موه‌لیده‌ی بچووك و ماتۆڕ، سكاڵانووس، چاككردنه‌وه و فۆرماتی كۆمپیوته‌ر، شوێنی دروونی خێوه‌ت، ئاسنگه‌ری كووره، ئوتووی هه‌ڵمی ئاسایی به‌بێ شوشتن، دروستكردن و فرۆشتنی كڵاش، شوێنی یاریكردنی ئاتاری، فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كۆنه‌ی ماڵان، سه‌موونخانه‌ی به‌ردی، نانه‌واخانه‌كان و نانی كورده‌واری، چایخانه‌ی میلی، فرۆشتنی خه‌ڵووز و له‌فكردنی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی، به‌شێك له‌و پیشانه پێك ده‌هێنن.
كاریگه‌ریی زۆرباشی له‌سه‌ر سووككردنی باری باج و باشتركردنی بژێو و داهاتی به‌شێكی زۆر له كاسبكارانی كوردستان دەبێت.
ژماره‌یه‌ك له پیشه‌كانی تر كه له‌و بڕیاره سوودمه‌ند ده‌بن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ناوی هێناون، بریتین له چاككردنی ئامێری ده‌نگی، له‌نگه، په‌ڕچی لۆكه، سپیكار و له‌بغچی و كاشی و فه‌خفووری و شتایگه‌رچی، نه‌جاری، گه‌رماوه كۆنه‌كان، ئاشی به‌رد، شوێنی پێڵاوی میللدی و لاستیك، تۆمارگه‌ی كاسێت و سیدی، فرۆشتنی سه‌ندویچ و خواردنی سه‌رپێی، خۆشنووس و وێنه‌كێش، ته‌نه‌كه‌چی، سه‌راج، شوێنی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل، دوكانی ناوكۆڵان و سه‌رتاشخانه و په‌نچه‌رچی.
بڕیاره‌كه ده‌توانێ كاریگه‌ریی زۆرباشی له‌سه‌ر سووككردنی باری باج و باشتركردنی بژێو و داهاتی به‌شێكی زۆر له كاسبكارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.