نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردن قسەی كۆتایی كرد

:: AM:11:04:17/04/2024 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، قسەی كۆتایی كرد و رای گەیاند، بە بەشداریی هەموو لایەك دەتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دەتوانین بەبەشداریی و رەزامەندیی هەموو لایەك هەڵبژاردن ئەنجام بدەین.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە هەشتەمین دیداری سلێمانی گوتی، بۆ ئەوەی ئاشتی بێتە كایەوە، پێویستە رێككەوتنی گشتی بكرێت.

باسی لەوەش كرد، رەوشی ناوچەكە ئاڵۆز بووە، هەروەها هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەكات.

"هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی گەورەی سەقامگیریی و دیموكراسی دروست كردووە و رێ نادەین هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە و هێرش بۆ سەر هیچ وڵاتێك"، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای گوت.



وشە - رامیار جەواد