پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

:: AM:09:06:25/04/2024 ‌
وەزارەتی كارەبا ڕای گەیاند، پرۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بە سەركەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و سبەی هەینی دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداریی هاوبەشانی كردەوە، پرۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە سەركەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت.

باسی لەوەش كردووە، بڕیارە سبەی هەینی 26-04-2024، پرۆسەی چاكسازی تەواو بێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوە كردووە، پرۆسەی چاكسازی لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ساڵانە دەكرێت و وەزارەتی كارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بكرێ


وشە - رامیار جەواد