سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا دەكات

:: PM:01:04:25/04/2024 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری پێشووی موسەننا كرد، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاكان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی پێنجشەم 25ی نیسان، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری پێشووی موسەننا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاكان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان ئاڵوگۆڕ كرا.



وشە - رامیار جەواد