ئەمبوڵانسێك تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و قوربانی هەیە

:: PM:01:11:27/04/2024 ‌
ئەمبوڵانسێكی نەخۆشخانەی بەخشین لە كاتی گواستنەوەی نەخۆش، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە سێ قوربانی هەیە.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی بەخشین ڕای گەیاند، لە كاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لە شاری سلێمانییەوە بۆ بەغدا، ئەمبوڵانسەكەمان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.

ئاماژەی بەوەش كراوە، لە ئاكامی ڕووداوەكە سێ كەس بوونە قوربانی، ئێستە لە ژێر لێكۆڵینەوەی لایەنە پێوەندیدارەكاندایە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی بەخشین ئاماژەی بەوە كردووە، داواكارین لە خوای گەورە لەو كەسانە خۆش بێت كە گیانیان لە دەست داوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەكان.

بەپێی زانیارییەكان كە بڵاو كراونەتەوە، سێ‌ لە ئەندامانی ناو ئەمبوڵانسەكە گیانی لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد