بۆ خۆپاراستن لە قەڵەوی پێویستە هەفتەی چەند گۆشت بخۆی؟

:: PM:06:07:27/05/2017 ‌

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بەرێژەی 25% گۆشت كەمتر دەخۆن لە هەفتەیەكدا بە رێژەی 50% ئەگەری نەهامەتییەكانیان بەهۆی قەڵەوییەوە كەمتر دەبێتەوە.

توێژەران لە زانكۆی ئافارا 16 هەزار كەسیان وەك نموونە وەرگرت لە ماوەی دە ساڵدا و بۆیان رون بووەوە كە كەمكردنەوەی خواردنی 380 گرام لە گۆشت لە هەفتەیەكدا، پێوەستە بە كەمكردنەوەی مەترسی قەڵەوبوون بە رێژەی 43%، هەروەها ئەوانەشی گۆشتیان كەمتر خواردووە خواردنی سەوزە و میوەیان لە ژەمەكانیان زیاتر كردووە، بێجگە لەوەش پابەندیان بە ریجیمی دەریای ناوەڕاست بە خواردنی زیاتری پاقلەمەنی و دانەوێڵەتی تەواو و زەیتی زەیتوون ئاسانتر بووە.

ئەو توێژینەوە كە لە كۆنگرەی ئەوروپا لەبارەی قەڵەوی لە پۆرتوگال پێشكەش كرا، زانیارییەكانی 16 هەزار و 181 كەسی گرتەوە كە لە سەرەتای توێژینەوەكە قەڵەو نەبوونە، بەڵام لە ماوەی 10 ساڵی توێژینەوەكە 584یان تووشی قەڵەوی هاتوونەتەوە.

میرا بیس راسترۆلۆ مامۆستای زانكۆكە لەو بارەوە دەڵێت، خواردنە رووەكییەكان بڕی زیاتری ریشاڵیان تیادایە و یارمەتی خەڵكەكە دەدات بۆ هەستكردن بە تێربوون بۆ ماوەیەكی زیاتر، هەروەها توێژینەوەكە ئەوەشی دەرخستووە كە ئەوانەی تا رادەیەكی كەمیش پێڕەوی سیستەمێكی خۆراكی پشتبەستوو بە میوە و سەوزایی دەكەن مەترسی كەمتری تووشبوونیان بە قەڵەوی هەیە، بە بەراورد بەوانەی زیاتر پشت بە گۆشت و هێلكە و سپیەمەنی و چەوری دەبەستن لە خۆراكیان.

سەرچاوە: عەرەب تودەی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل