زۆربه‌ی كات گۆڕانكاری له جیۆپۆله‌تیكی ناوچه جیاجیاكانی دنیا، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی گه‌وره‌ی هێزی ده‌ره‌كی و وڵاتانی تره له ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام هه‌ندێ كاتیش هه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕووداوی به‌یه‌كه‌وه گرێنه‌دراو ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی به خێرایی و په‌له دووباره كار بۆ داڕشتنه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیكی سیاسی ناوچه‌كه بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ئاسایی ببنه‌وه، گۆڕانكاری ڕوو ده‌ده‌ن، ئێسته‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دۆخێكی هاوشێوه ده‌ڕوات.
ڕۆژی پێنجی حوزه‌یران/یۆنیۆ، سعوودیه و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند، به تۆمه‌تی پشتیوانی كردنی له تیرۆر و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران، ڕۆژێك دوای ئه‌و بڕیاره هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ستیان به پێشڕه‌وی بۆ ڕه‌قه‌ی سووریا كرد به ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی له تیرۆریستان، دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه له تاران دوو كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام دران، یه‌كێكیان له په‌رله‌مان و ئه‌وه‌ی تریش له مه‌زاری ئیمام خومه‌ینی، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریان دا ڕۆژی 25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیار و ڕووداوانه به‌شێوه‌ی جیان و هه‌ریه‌كه‌یان پرسێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له كۆتاییدا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دات، ویستی قه‌ته‌ر بۆ دژایه‌تی سعوودیه واته زیادبوونی هێزی ئێران و لاوازی سغوودیه، هاوكات توركیا ته‌نگژه‌ی كه‌نداوی قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك هێزێكی باڵا ده‌ست له ناوچه‌كه پێشان بدات. داعش به‌ره‌و ڕێكخراوی خۆحهشاردراوی توندڕه‌و هه‌نگاو ده‌نێ و خاكی سووریا و عێراقی له ده‌ست نامێنێت، كورده‌كان له هه‌ر كاتێكی تر زیاتر نزیك بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت، ئه‌و پێشكه‌وتنانه ئاماژه‌ی ڕوون كه هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووباره ناوچه‌كه ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی
هه‌رچه‌نده وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به هۆی نه‌وت و گازی سروشتی و كه‌می ڕێژه‌ی دانیشتووانی له ساڵانی ڕابردوو ئارامی و پێشكه‌وتنێكی خێرا تێیدا گوزه‌ری ده‌كرد، به‌ڵام پێنجی ئه‌م مانگه كاتێك بڕیار دژی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یه‌نرا، سه‌لماندی كه كێشه‌ی جه‌وهه‌ری و قوڵ له نێوان وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه، وڵاتانی كه‌نداو به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك دابه‌شبوون له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌كان و ئێران و هێزه شیعییه‌كانی ئێران كه وه‌ك بریكاری ئێران له وڵاتان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، شانشینی عه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی سوننه‌یه و له ئێران نزیكه و هاوسه‌نگی له نێوان به‌ره‌كان ده‌پارێزێت، كوێت سه‌ره‌ڕای نزیكی له سعوودیه ده‌یه‌وێ ڕۆڵی نێوه‌نگیر بگێڕێت، به‌حرێن زۆرینه‌ی شیعه‌یه، به‌ڵام به ته‌واوی پشتیوانی سعوودیه‌یه، ئیمارات وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و به‌هێزی هاوشێوه‌ی سعوودیه‌یه، ئێسته وڵاتانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداوی عه‌ره‌بی له تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی و ئارامیان نزیك ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سعوودیه ده‌یه‌وێ وڵاتان هه‌مووی هاوڕا بكات له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی قه‌ته‌ر و ڕێگه له دابه‌شبوون بگرێ، ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر بێته ژێر باری داواكانی سعوودیه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێ بۆ به‌ره‌ی سوننه، به‌ڵام گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاو بنێ و له ئێران نزیك تر ببێته‌وه، ئه‌وه مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر ڕوو له سعوودیه و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
داهاتووی داعش
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش میحوه‌رێكی گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام تووشی شكست و بچووكبوونه‌وه بووه و زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری كردبوون له عێراق و سووریا لێی سه‌ندراوه‌ته‌وه و ئێسته‌ش شه‌ڕ له به‌ر ده‌رگه‌ی ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی تیرۆریستانی داعشه. به له ده‌ستدانی ڕه‌قه گورزێكی گه‌وره و كۆتایی به‌ر داعش ده‌كه‌وێ و ڕێكخراوه‌كه بۆ باری پێشووی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له بیابانی نێوان عێراق و سووریا ده‌مێنێته‌وه و ماوه ماوه كرده‌ی تیرۆریستی له هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پشیوانی كردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به‌شێك له ناوچه‌كانه‌وه، له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی و بێزاری له حكوومه‌ته‌كانیان، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، بۆیه له دوای كه‌وتنی ڕه‌قه و ده‌ركردنی تیرۆریستان لێی، ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دۆخ و ژینگه‌كه جارێكی تر نه‌قۆزێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره گرووپی تری تیرۆریستی به ناوی "ڕێكخراوی ده‌وڵه‌ت"ی وه‌ك گرووپێكی تری تیرۆریستی له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵ بده‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه ئاڵۆزتر بن، تیرۆریستان ده‌رفه‌تی گه‌وره‌تریان بۆ دروست ده‌بێ.
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان
له عێراق و سووریا كورده‌كان پێگه‌ی ته‌واویان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ سنووره‌كان ده‌ستكاری بكه‌ن و سنووری نوێ دروست بكه‌نه‌وه، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كورده‌كان بریتییه له پێدانی دڵنیایی به ناوچه‌كانیان و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له كورد، بۆیه ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی عێراق و له سووریاش پێگه‌یان زیاتر و زیاتر ده‌بێ.
دوای شه‌ڕی عێراق له 2003، حكوومه‌تی به‌غدا دانی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نا له سێ پارێزگای باكور، دواتر كورده‌كان ناوچه‌كانی باشووری خۆیشیان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵ كردووه، حكوومه‌تی شیعه‌ی به‌غدا له 2014ه‌وه به‌رده‌وام دژایه‌تی كورده‌كان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان كورد و شیعه و سونه و شیعه بووه هۆی هاتنی داعش بۆ مووسڵ له حوزه‌یرانی 2014 و گرتنی به‌شێكی زۆری خاكی عێراق، به‌هۆی لاوازی حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌مجاره ناچاربوون هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له كورده‌كان وه‌رگرن بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.
گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، بوێری ئه‌وه‌ی به كورده‌كان دا، تا حه‌وتی ئه‌م مانگه ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دیاریی بكه‌ن كه 25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵه و ڕێگه‌ی كورده‌كان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئێران و توركیا سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌وان دیاریی ده‌كات.
ئێران و توركیا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی تاران، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تی ئاراسته‌ی سعوودیه كرد به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی، داعش‌یش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه داعش له نێو ئێران پێگه و خه‌ڵكی هه‌یه، شا سه‌لمان ڕه‌تی كرده‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات و هه‌ڕه‌شه‌یشی كرد كه جه‌نگ بۆ نێو خاكی ئێران ده‌گوازنه‌وه، له‌وكاته‌ی تره‌مپ سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد، پێده‌چی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوای هاتنی تره‌مپ ڕوو ده‌ده‌ن خێرا بن و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕیاز و تاران زۆر زیاتر بێت.
توركیا به فه‌رمی دژی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانه و یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش ده‌كات، تا ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا دروست بكه‌ن. جگه‌له‌وه ئاڵۆزییه‌كانی قه‌ته‌ر ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی به توركیا داوه كه هیچ كات ده‌ستی ناكه‌وێته‌وه، تا وه‌ك یاریزانێكی باڵای ململانێكانی ناوچه‌كه ده‌ربكه‌وێ و هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت و فره‌وانخوازی بكات و سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌كه وه‌ربگرێته‌وه.
میسر و سعوودیه نایانه‌وێ توركیا سه‌ركردایه‌تی دۆخی ناوچه‌كه بكات و ئێسته ئامانجی یه‌كه‌میان دژایه‌تی كردنی ئێرانه، به‌ڵام له واقیع دا ویستی توركیا بۆ هه‌ژموون سه‌پاندن به‌سه‌ر قه‌ته‌ر و هاتنه نێو ململانێكه هاوشێوه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران بۆ سعوودیه و میسر مه‌ترسیداره.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م مانگه ڕوویان دا، ئاماژه‌ن به پێشكه‌وتنی خێرا له ناوچكه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه، ماوه‌یه‌كی تر ئه‌و ڕووداوانه ده‌كه‌ونه سه‌ر سكه‌ی تایبه‌تی خۆیان و په‌ره ده‌سێنن، به دڵنیاییه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ڕوویانداوه ئه‌ڵقه‌یه‌كی بچووكن له نێو كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵقه‌ی گه‌وره‌ی ڕووداوه‌كان كه له داهاتوو ناوچه‌كه به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت.