مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، گه‌لی كوردستان ئه‌و مافه سروشتییه‌ى ریفراندۆم به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی پیاده ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ته‌مووز، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له سیاسی و كاربه‌ده‌ستانی عێراقی بۆ دژایه‌تیكردنی ڕیفراندۆم و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان باسی ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور عێراق ده‌كه‌ن. زۆر باشتر ده‌بوو ئه‌م به‌ڕێزانه به وردی ده‌ستووری عێراق ببینن، چونكه له دیباچه‌ی ده‌ستووردا به ڕوونی هاتووه، پابه‌ندبوون به ده‌ستوور زامنی مانه‌وه‌ی عێراقه به یه‌كپارچه‌یی.
بارزانى له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، به ده‌یان نموونه هه‌یه كه پێشان ده‌دات حكوومه‌ته‌كانی عێراق پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره نه‌بوون كه خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی پێ دابوو. به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور له سوپای عێراقدا پارسه‌نگ تێك دراوه و كورد په‌راوێز خراوه، ئه‌وه له حاڵێكدا بوو كه پێشمه‌رگه بناغه‌ی سه‌ره‌كیی سوپای عێراقی له دوای 2003 پێك هێنا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندووه، له سلكی دیپلۆماسی و كاروباری ده‌ره‌وه‌دا به هه‌مان شێوه كار بۆ گۆشه‌گیركردن و ده‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، چه‌ندان ساڵه پێشمه‌رگه ئابڵووقه دراوه كه به‌شێك بووه له مه‌نزوومه‌ی به‌رگریی عێراق. ئه‌وه جگه له پشتگوێخستنی ماده‌ی 140 و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئیتحادی، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی زامنی ته‌وافوق و ته‌وازوونی ناو پێكهاته‌كانی عێراقه. به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌وڵ دراوه بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدڕاڵی پێشێل بكرێن یان جێبه‌جێ نه‌كرێن. كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نانی خه‌ڵكی كوردستان به نووكه ئیمزایه‌ك ببڕن و نه‌یشمانبینی هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان ناوه‌ندێكی ئاینی ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ناده‌ستووری و نامرۆڤانه‌یه بكات كه قووتی خه‌ڵكی كوردستان و شیری منداڵی كوردستانی بڕیوه.
بارزانى ده‌پرسێت، به پێی كام یاسا و كام ماده‌ی ده‌ستوور حكوومه‌تی عێراقی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ئیجرائاتی نایاسایی ده‌رهه‌ق گه‌لی كوردستان بكات؟
بارزانى له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا روونى كردووه‌ته‌وه كه له پێناو شه‌راكه‌تی نێوان پێكهاته‌كاندا، عێراق پێویستی به بنه‌مای ته‌وافوق بوو، به‌ڵام ئه‌و ته‌وافوقه‌شیان تێك دا و ئێسته بانگه‌شه بۆ زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، زۆر چاكیش ده‌زانین مه‌به‌ستیان له زۆرینه‌ی سیاسی چییه كه له ڕاستیدا نه‌هێشتنی شه‌راكه‌ت و په‌راوێزخستنی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی تره.
"به هه‌موو لایه‌كیش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕیفراندۆم مافێكی سروشتیی گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی جیهانه و ئه‌و مافه سروشتییه ده‌بێ موماره‌سه بكرێت و بۆچی ته‌نیا ئه‌و مافه له گه‌لی كوردستان حه‌رام بكرێت؟". بارزانى وا ده‌ڵێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روونى كردووه‌ته‌وه كه گه‌لی كوردستان ئه‌و مافه سروشتییه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی پیاده ده‌كات، چونكه نامانه‌وێ ئه‌زموونی تاڵ و شكستخواردووی پێشوو دووباره بكه‌ینه‌وه. به باشی ده‌زانین هه‌ردوولا دراوسێی یه‌كتر و قووڵایی ستراتیژیی یه‌كتر بین و وه‌ك برا و دۆست هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین له بواره جۆراوجۆره‌كاندا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاندووه، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو به زمانی هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه دژی مافی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان بوه‌ستنه‌وه و حه‌زیش ناكه‌ین كه‌س ئه‌و زمانه به‌كار بهێنێ. گه‌لی كوردستان ئاشتی و برایه‌تیی ده‌وێت، به‌ڵام زمانی هه‌ڕه‌شه و ئینكار له كه‌س قبووڵ ناكات.